زایەڵە - وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: وەزارەتی پەروەردە نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ی ڕدەستکردوون کە ژمارەیان زیاتر لە 55 هەزار و 720 قوتابییە لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بە گوێرەی نمرەکانیان لە کۆلێژەکان و پەیمانگەکان کورسی خوێندنیان پێ بدرێت.

ڕێژەى دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی لە ئەم ساڵدا بەراورد بە ساڵى ڕابردوو 19 هەزار دەرچوو زیاد کردووە.

لە کۆی دەرچووانی پۆلی 12 کە نمرەکانیان ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە، 41 هەزار و 277 دەرچووابت بەشی زانستی، 13 هەزار و  541 و دەرچووانی وێژەیی و 902 دەرچووش لە بەشە پیشەییەکانن.

کامەران کەریم